Accessibility links

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوستورالیا ئاگاهی داوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هێرشی زیاتری تیرۆركاری له هه‌رێمی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ڕووده‌دات - 2004-02-04


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوستورالیا ئاگاهی داوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هێرشی زیاتری تیرۆركاری له هه‌رێمی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ڕووده‌دات چونكه ڕێكخراوه تیرۆركاریه‌كان هاوكاری یه‌كه‌ی ده‌كه‌ن له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌دا.

ئه‌لیكسانده‌ر داونه‌ر به ئاماده بووانی كۆنفرانسێكی دژه تیرۆر كه له دورگه‌ی ئه‌ندۆنیسیا به‌ستراوه گوتووه له ناوبردنی ڕێكخراوه تیرۆركاریه‌كان پێویستی به په‌یمان و وا به‌سته‌یی درێژخایه‌ن هه‌یه.

له وتاوه‌كه‌یدا به‌ڕێز داونه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوستورالیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه هێزه‌كانی پۆلیسی ناوچه‌كه‌ هاوكاری یه‌كیان كردووه بۆ له‌ناوبردنی ڕێكخراوی جه‌ماعه‌ ئه‌ل ئیسلامیه به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ڕێكخراوه له‌ناو نه‌براوه كه به‌رپرسه له ته‌قینه‌وه‌كانی مانگی ده‌ی ساڵی 2002 كه تیایاندا دوو كه‌س كوژراون.

شایانی باسه هه‌ر له‌م كۆنفرانسه‌دا جۆن ئاشكرۆف وه‌زیری دادی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جه‌ختی له پێویستی هاوكاری ناوچه‌ و هه‌رێمه‌كان كرد چونكه وه‌ك ده‌ڵێت تیرۆكاران كارو كرده‌كانی خۆیان له‌سه‌رانسه‌ری سنوری نێو نه‌ته‌وه‌ییدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

XS
SM
MD
LG