كاربه‌دەستانی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا دەڵێن: ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه سێ باڵه‌خانه‌ی ئۆفیسی سیناته‌كان ناكرێته‌وە و لێكۆڵینه‌وەش به‌ردەوام دەبێت له‌سه‌ر دۆزینه‌وەكه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ژەهری رایسین له یه‌كی له باڵه خانه‌كاندا.
شارەزایان و پسپۆران ی ئه‌و ماددە مه‌ترسی به‌خش و ژەهراویانه، به‌ردەوام دەبن له خاوێن كردنه‌وەی ژووری پۆست‌دا كه ژەهری ڕایسینی تیادۆزرابۆ‌وە و دەشگه‌ڕێن به‌شوێن هه‌رشتێكی تردا كه ژەهراوی بووبێت.
هاوكاتیش لێكۆڵه‌رەوەكان دوێنێ سێ شه‌ممه ئه‌وەیان ئاشكرا كرد، له درەنگانێكی ساڵی ڕابووردوودا نامه‌یه‌ك كه ژەهری رایسین ی تیادا بووە نێردراوە بۆ كۆشكی سپی به‌ڵام له دەزگایه‌كی پۆست و گه‌یاندنی دەرەوەی كۆشكی سپی‌دا دەستی به‌سه‌ردا گیراوە.
دەسه‌ڵاتداران دەڵێن: ئه‌و نامه‌یه هاوشێوەی ئه‌و نامه‌یه بووە كه له دەزگای پۆست و گه‌یاندنی ستانی South Carolina ئاشكرا كرا و له لایه‌ن یه‌كێكه‌وە نێردراوە كه دەڵێت خاوەنی كۆمپانیایه‌كی لۆری و كامیۆنه و نارەزایه به‌رامبه‌ر به یاسا نوێیه‌كانی تایبه‌تن به كۆمپانیاكانی گواستنه‌وەی زەمینی.