كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ڕێگایان گرتووه له خۆپیشاندانێكی ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌لایه‌ن خوێندكاره‌كانه‌وه دژ به ڕێگا گرتن له هه‌زاران كاندیده‌كان له به‌شداری بوونیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌م مانگه. كاربه‌ده‌ستان له كاتێكدا یاسادانه‌رانی ریفۆرمخوازه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیرانی محه‌مه‌د خاته‌می له كۆبونه‌وه‌دا بوونه، ئه‌م ڕێگرتنه‌یان ڕاگه‌یاندووه. یاسادانه‌ران داوایان له سه‌رۆك خاته‌می كردووه له ڕێگادانی كاندیده‌كان و دوواخستنی ده‌نگ دانه‌كانی20 ی ئه‌م مانگه.