كۆلن پاوه‌ڵی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌و دڵنیا نییه له‌وه‌ی كه پشتگیری داگیركردنی عێراقی ده‌كرد ئه‌گه‌ر هاتوو پێی بوترایه كه عێراق چه‌كی قه‌ده‌غه كراوی نییه.
له گفتوگۆیه‌كی دا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست كه ئه‌مڕۆ بڵاو كراوته‌وه، به‌ڕێز پاوڵ به‌رگری كرد له بڕیاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بوش بۆ هه‌لگیرساندنی شه‌ڕ له عێراق وه گوتی سه‌رۆكی له‌كار لابراوی عێراق هه‌وڵی داوه بۆ ده‌ست كه‌وتنی چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژ.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز پاوڵ گوتی: سه‌دام حسین هه‌وڵی ده‌دا كه توانای دروست كردنی چه‌كی وای هه‌بێت به‌تایبه‌تی له كاتی هه‌ڵگرتنی سزا ئابوریه‌كانی جیهانی له دژی عێراق.