له‌ناوجه‌رگه‌ی شاری ئورشه‌لیم و له ئه‌نجامی هێرشێكی خۆكوژی له‌ناو پاسێك یان ئۆتۆبیسێكدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وە دە كه‌س كوژراون و دەیانی تریش برینداربوون.
ئه‌م هێرشه خۆكوژیه‌ش له دەمی قه‌رەباڵغی سه‌ر له به‌یانیدا ڕوویداوە و شوێنه‌كه‌ش نزیكه‌ی سه‌د مه‌ترێك له شوێنی دانیشتنی ڕەسمی ئاریه‌ڵ شارۆن ی سه‌رۆك وەزیری ئیسرائیله‌وە دووربووە.
ڕێكخراوی میلیشیای فه‌له‌ستینه‌كان واتا هێزی شه‌هیدانی ئه‌لئه‌قسا به‌رپرسێتی خۆی له‌م ته‌قینه‌وە‌یه ڕاگه‌یاندووە و گوتوشیانه خۆته‌قێنه‌رەوەكه پۆلیسێكی فه‌له‌ستینی خه‌ڵكی به‌یت له‌حم بووە.
دەسه‌ڵاتی فه‌له‌ستینیه‌كان ئیدانه‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وەیان كردووە و له‌مبارەیه‌شه‌وە سائیب عه‌ریقات ی وەزیری فه‌له‌ستینیه‌كان بۆكاروباری ووتوێژ گوتویه‌تی ڕێگه‌گرتن له‌م توند و تیژییانه ته‌نها به پرۆسه‌یه‌كی مانابه‌خشی ئاشتیانه كۆتایی پێدێت.
جێی باسه، گه‌ورە كاربه‌دەستانی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا هه‌وڵی بوژاندنه‌وەی ئه‌و پرۆسه‌ی ئاشتیه‌ی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌كان دەدەن كه له بنبه‌ستی داوە.
له‌لایه‌كی ترەوە، ئیسرائیل دەستیكردووە به ئازادكردنی 400 زیندانی فه‌له‌ستینی وەك به‌شێك له گۆڕینه‌وەی زیندانی له‌گه‌ڵ گروپی چه‌كداری لبنانی حزب الله.
بۆ زانیاری زیاتر له‌مبارەیه‌وە كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.