گه‌وره لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی پێشووی دۆزینه‌وه‌ی چه‌ك له ئه‌مریكا به یاسادانه‌رانی ئه‌مریكای گوتووه زانیاریه موخابه‌راتیه‌كان سه‌باره‌ت به به‌رنامه چه‌كیه‌كانی عێراق زانیاری ته‌واو نه‌بوون.
ده‌یڤد كه‌ی له لێدوانێكدا له به‌رده‌م كۆمیته‌ی له‌شكری سینات‌دا داوای شیكردنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ی كردووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن ده‌زگا موخابه‌راتیه‌كانی ئه‌مریكا كه‌وتۆنه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه‌ی عێراق چه‌كی بایۆلۆژی، كیمیایی و ناوكی هه‌یه.
هه‌ر له‌م لێدوانه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌ڕێز كه‌ی به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرایان بینیوه‌ته‌وه كه سه‌دام حسین ویستویه‌تی ئه‌و چه‌كانه دروست بكات و به كاریان بێنێت وه گوتوشییه‌تی ئه‌گه‌ر ڕێگه بدرێت پشكنینه‌كان به‌رده‌وام بێت ئه‌وا له‌وانه‌یه عه‌ماری بچوك بچوكی ئه‌و چه‌كانه بدۆزرێنه‌وه.