Accessibility links

سه‌رگوتار: عێراقیه‌كان دژایه‌تی تیرۆریزم ده‌كه‌‌ن  - 2004-01-28


زۆر له ووڵاتیانی خه‌ڵكی عێراق به زانیاریه‌وه سه‌باره‌ت به بۆمبه‌كانی لا ڕێ و پیلانی هێرشه‌كان و ناوی گومانبارانه‌وه دێنه‌ پێشه‌وه. ئه‌مانه له گه‌ڕه‌كی ئه‌ڵمعه‌لمین كه گه‌ڕه‌كێكی شیعه‌ئاینزاكانه له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ڕوویانداوه.

بۆ شه‌ش مانگ سێ خێزان له‌و گه‌ڕه‌كه به بێ ده‌نگی ده‌ژیان تا ئه‌و ده‌مه‌ی دراوسێكانیان هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ سه‌ركردایه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاگادار كردوه‌وه پیاوه‌كانی ئه‌و ماڵه هه‌ندێ كارده‌كه‌ن كه جێی گومانه.

كاتێ كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان چونه سه‌ر ماڵه‌كه ئه‌و گومانبارانه ده‌ستیان كرد به ته‌قه‌ كردن پاش ته‌واوبوونی ته‌قه‌كردن پیاوه‌كان كه یه‌كێكیان خه‌ڵكی سوریا بووه و دوانی تریشیان یه‌مه‌نی بوون كوژرابوون. له‌ ناو ماڵه‌كه‌شدا هێزه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌كی ئۆتۆماتیكی و هه‌نارۆك و كه‌ره‌سته‌و كه‌ل و په‌لی ته‌قینه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.

عه‌لی داود ئه‌فسه‌ری پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ئه‌و خانوه‌ی ئه‌وانه‌ی تیادا بوون جێی داڵده‌دانی تیرۆركاران بووه. ئه‌ڵماس زیا یوسف كه دراوسێی ئه‌و ماڵه بووه، به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئاسۆشیه‌تد پرسی گتووه ئه‌گه‌ر بمزانیبایه ئه‌وانه كێن ئه‌وا بۆخۆم به‌ ده‌ستمه‌وه‌ده‌دان.

ئه‌وانه تیرۆریستن و ده‌یانه‌وێت وێنه‌ی ووڵاته‌كه‌م ناشرین بكه‌ن. ژه‌نه‌ڕاڵ مارك كیمیت جێگری به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت: عێراقیه‌كان له تیرۆریسته بیانیه‌كان و له خوێن ڕێژه‌كانی تری ڕژێمی به‌عسی بێزارن.

ژه‌نه‌ڕاڵ كیمیت گوتی: " بڕێكی زۆر باش زانیاریمان هه‌یه كه ڕۆژانه‌ هه‌روا دێ و زیاد ده‌كات و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی عێراق خۆیه‌وه دابین ده‌كرێت كه ده‌زانن ئه‌و تیرۆریستانه و تاوانباره‌كان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا كارناكه‌ت. وه عێراقیه‌كان خۆیان به بێ ئه‌وه‌ی پێیان بگوترێت ئه‌و زانیاریانه ده‌ده‌ن چونكه ده‌یانه‌وێت له گه‌ڕه‌كه‌كانیاندا به بێوه‌یی بژین."

هاوپه‌یمانان بڕواو ڕێزو متمانه‌ی خه‌ڵكی عێراقیان به‌ده‌ست هێناوه. بیلال ئیبراهیم به هاتنی هاوپه‌یمانان دڵشاده و ده‌یه‌وێت تیرۆركاران له ووڵاته‌كه‌یدا بچنه ده‌رێ وه ده‌ڵێت ئێمه له سه‌ركوت كردنێك ڕزگار بووین كه سی و پێنج ساڵی خایاند جا بۆیه نه جیهاد و نه دژایه‌تی كردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به هیچ شێوه‌یه‌ك پێویست نین.

بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م سه‌رگوتاره، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.

وه ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی ووڵاته یه‌‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.

XS
SM
MD
LG