Accessibility links

سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان  ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌نێرێت بۆ عێراق به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه كردن له شییانه‌كانی سازدانی هه‌ڵبژاردن له مانگی داهاتوودا - 2004-01-27


كوفی ئه‌نان سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌نێرێت بۆ عێراق به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه كردن له شییانه‌كانی سازدانی هه‌ڵبژاردن له مانگی داهاتوودا ئه‌گه‌ر هاتوو متمانه‌ی ته‌واوی ئاسایش درا.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه به‌ڕێز ئه‌نان ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی خۆی داوه و له پاریس بڵاو كراونه‌ته‌وه. ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق داوایان له به‌ڕێز ئه‌نان كردووه كه له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن بكۆڵێته‌وه.

گه‌وره ڕێبه‌ری شیعه‌ ئاینزاكان داوای ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات به‌ر له‌وه‌ی له كۆتایی مانگی شه‌شدا به پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه ده‌سه‌ڵات بگوێزێته‌وه بۆ عێراقیه‌كان.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش و ئه‌نجومه‌نی عێراقیش ده‌ڵێن كاتێكی ئه‌وتۆ به‌ ده‌سته‌وه نییه تا بتوانرێت هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و ڕه‌وا تا كۆتایی مانگی شه‌ش له عێراقدا ساز بدرێت.

XS
SM
MD
LG