وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا جاك سترۆ مخابنی خۆی ده‌رده‌بڕی كه چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژ له عێراق هه‌تا ئێستا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه. به‌ڵام پێداگرد كه شه‌ڕی لادانی سه‌دام حسین له عێراق به ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مریكا ڕه‌وا و له جێگای خۆی بوو. به‌ڕێز سترۆ به ڕادیۆی به‌ریتانی وت كه ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له كاتی ده‌نگ دان بۆ ده‌ست پێكردنی شه‌ڕی دژی سه‌دام حسین له مانگی 3 ی ساڵی ڕابردوو له به‌ر ئه‌وه بو كه عێراق به‌شی زۆری بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جێ به جێی نه‌كرد سه‌باره‌ت به‌و چه‌كانه و له به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق توشی ئه‌نجامی قورس ده‌بو ئه‌گه‌ر هاتو چه‌كه كۆمه‌ڵ كوژه‌كانی خۆی نیشان نه‌دات یان له‌ناو نه‌بات. دێڤد كه‌ی لێپرسراوی پشكینه‌ڕانی ئه‌مریكی له هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستی له كار كشانه‌وه گومانی ده‌ربڕیوه له عێراق هیچ جۆره چه‌كێكی كۆمه‌ڵ كوژی مابێت پاش شه‌ڕی كه‌نداوی 1991. به‌ڕێز سترۆ هه‌مو ئه‌و وتانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه گوایه به‌رێز كه‌ی نیشانی داوه كه زۆر پرسیاری سه‌ره‌نج ڕاكێش هێشتا له عێراق هه‌ن.