Accessibility links

سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ڕیتانی  وتویه‌تی ئه‌و ده‌ست له كار هه‌ڵده‌گرێ ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وێت درۆی كردوه له ڕون كردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانی بۆ شه‌ڕ دژ به ‌عێراق - 2004-01-26


سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ڕیتانی تۆنی بلێر دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه له‌وانه‌یه باوه‌ڕی بێته‌به‌ر باس له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپورتێكی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كه ئایه حكومه‌ته‌كه‌ی زۆره‌ڕۆییان كردوه له ڕون كردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانی بۆ شه‌ڕ دژ به‌ عێراق.

به‌ڕێز بلێر وتویه‌تی ئه‌و ده‌ست له كار هه‌ڵده‌گرێ ئه‌گه‌ر له ڕاپۆرته‌كه‌دا ده‌ركه‌وێت درۆی كردوه. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه به‌ڕۆژنامه‌ی( له‌نده‌ن ئۆبزێرڤه‌ر) ی وت كه ئه‌و به‌ته‌واوه‌تی باوه‌ڕی وایه له‌سه‌ر كار هه‌ر ده‌مێنێته‌وه.

سیاسه‌تمه‌دارانی ڕكه‌به‌ریش هه‌ر به‌رده‌وامن له تاوانبار كردنی به‌ڕێز بلێر كه گوایه له مه‌سه‌له‌ی چه‌كه‌كانی عێراق دا درۆی كردوه. وه به‌ڕێز بلێر ده‌ڵێت ئه‌و وا باوه‌ڕ ده‌كات زانیارێكانی به‌ر شه‌ڕی عێراق كه ئه‌و داوێتی زۆر به‌دروستی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا كردوه.

XS
SM
MD
LG