ڕاپۆرتێكی بڵاو كراوه ده‌ڵێت بۆی هه‌یه ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی له پلانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بكات مادام ده‌سه‌ڵات له كۆتای مانگی شه‌ش بدرێته ده‌س حكومه‌تی نوێی عێراق. ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست وته‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی و به‌ڕیتانی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بڵاو كردۆته‌وه كه ده‌ڵێت پلانی ڕاستی وولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه ده‌یه‌وێت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وای عێراق ده‌ستنیشان بكرێت بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ داخوازی ڕێبه‌ری موسڵمانه شیعه ئاینزاكان كه ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنی ڕاستوخۆ له عێراق ئه‌نجام بدرێ به زووترین كات، ڕێك نه‌كه‌وێت.