گه‌وره كاربه‌دەستانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش و نێردراوی باڵای ن.ی باسیان له‌و ڕۆڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه كه له عێراقدا دەیبینێت . ئه‌م ووتووێژانه‌ش له دەمێكدایه كه عێراق له خۆئامادەكردندایه بۆ گواستنه‌وەی دەسه‌ڵات له هاوپه‌یمانانی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكاوه بۆ عێراقیه‌كان له كۆتایی مانگی شه‌شدا .
ڕۆژی پێنجشه‌ممه كۆلن پاوڵ وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا و كۆندالیزا ڕایس ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی سه‌رۆك بوش له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ له‌خزەر برایمیدا كۆبوبونه‌وه. واشنتۆن دەیه‌وێت ئه‌م دیپلۆماته‌ی پئشووی ووڵاتی ئه‌لجه‌زائیر یارمه‌تی عێراق بدات له‌م قۆناغی گواستنه‌وەیه‌ی دەسه‌ڵاتی سیاسی‌دا.