له وڵامی وتاری ساڵانه‌ی سه‌رۆك بوش دا ڕێبه‌رانی دیموكرات ڕه‌خنه‌یان له سیاسه‌تی سه‌رۆك بوش گرت. نانسی پلوسی ڕێبه‌ری كه‌مایه‌تی دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ڕایگه‌یاند سه‌رۆك ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای به‌ره‌و شه‌ڕی عێراق برد له‌سه‌ر بنه‌مای ئیدعایه‌كی بێ به‌ڵگه‌نامه و شكستی هێنا له‌وه‌ی هێزێكی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕاسته‌قینه بونیاد بكات.
هه‌روه‌ها تۆم داشڵ ڕێبه‌ری دیموكراته‌كانی ئه‌نجومه‌نی سینات وڵامی به‌شێكی وتاره‌كه‌ی دایه‌وه كه په‌یوه‌ندی به كاروباری ناوخۆ هه‌بوو و گوتی كه‌م كردنه‌وه‌ی باج نه‌یتوانی جێی له ده‌ستدانی 3 ملیۆن كار‌و پیشه‌ی كه‌رتی تایبه‌تی كاركردن بگرێته‌وه.