سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان وتی تاوتوێ ئه‌و داخوازیه ده‌كات بۆ ناردنی تیمێكی تایبه‌ت بۆ عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ته‌خمین بكه‌ن هه‌لبژاردنی راسته‌وخۆ له ووڵاته‌كه چ كاتێك شیانی بوونی هه‌یه.
شایه‌نی باسه به‌ڕێز ئه‌نان دوێنێ دووشه‌ممه كۆبووه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ده‌نی باڵای هاوپه‌یمانان له عێراق پۆڵ برێمه‌ر و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایی عێراق به پشتیوانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ئه‌وان وتیان ئایا هه‌لبژاردنی گشتی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ ده‌ست عێراقییه‌كان تاكو پێش 30 مانگی شه‌ش ده‌كرێت یان نه؟ به‌ڕێز عه‌نان وتی هه‌مولایه‌ك ڕازین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن زوو بكرێت به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه چه‌نێك زوو؟