ئه‌ڵمانیا ڕادەگه‌یه‌نێت كه پلانی داناوە بۆ ڕاهێنانی ئه‌فسه‌ر و پۆلیسه‌كانی عێراق له ئیماراتی عه‌رەبی یه‌كگرتوو وەك به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانی بۆ یارمه‌تیدان له هه‌ندێك له پرۆسه‌كانی ئاوەدانكردنه‌وەی عێراق له دوای شه‌ڕ.
وەزیری ناوخۆی ئه‌ڵمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ماوەی به‌یا‌ننامه‌یه‌كدا گوتی: كاربه‌دەستانی ئۆفیسی تاوانه‌كانی فیدرالی له مانگی سێی داهاتوودا دەستدەكه‌ن به ڕاهێنانی یه‌كه‌م گروپ كه باوەڕدەكرێت ژمارەیان 160 عێراقی بێت و كۆرسێكی هه‌شت هه‌فته‌یی وەردەگرن.
ئه‌وەبوو وەزیری ناوخۆی ئه‌ڵمانی ئۆتۆ شڵی له ماوەی سه‌ردانێكیدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست له‌گه‌ڵ كاربه‌دەستانی عه‌رەبیدا گه‌یشتنه ڕێكه‌وتنێك له‌و بارەیه‌وە.
جێی باسه، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانی گێرهارد شرۆیدەر به توندی دژایه‌تی شه‌ڕی له عێراقدا دەكرد و پێش كۆبوونه‌وەی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش له ساڵی ڕابووردوودا له نیویۆرك پێشنیاری ئه‌م ڕاهێنانه‌ی كردبوو.