ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆفی ئه‌نان سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌وره ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراقدا و هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ پۆل برێمه‌ر ی به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ده‌نی ئه‌مریكادا كۆده‌بێته‌وه به‌مه‌به‌ستی وتوێژكردن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراقدا ده‌توانێت چ ڕۆلێكی هه‌بێت.
ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت كارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق له ده‌مێكدا واشنتۆن له ئاماده كردندایه بۆ جێ به جێ كردنی ئه‌و پلانه‌ی تایبه‌ته به دانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ڕۆژی سی مانگی شه‌شدا به حكومه‌تێكی كاتی عێراقی.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت هێشتاش نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به باری ئاسایشیش هه‌یه.
ئه‌م پلانه كه ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پشتیوانی ده‌كات داوای دانانی حكومه‌تێكی كاتی ده‌كات به‌ڵام ناودارترین ئیمامی شیعه ئاینزا له عێراقدا ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی له بری ئه‌وه داوای ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنێكی ڕاسته‌وخۆ ده‌كات.
وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌زاران لایه‌نگری ئایه‌توڵڵا سیستانی له به‌غدا خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه‌یان ئه‌نجام داوه.