ئیسرائیل سنوری په‌ڕینه‌وه‌ی سه‌ره‌كی له‌كه‌رتی غه‌زه‌ی سه‌ر له‌نوێ ئاوه‌ڵا كردۆته‌وه كه ڕێگا به هه‌زاران كه‌سی فه‌ڵه‌ستینی ده‌دات بچنه ناو ئیسرائیله‌وه بۆ كار كردن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌شكری ئیسرائیلی سنوری به ناوی( عه‌رزه) ی داخست به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆ كوژی كه‌بوه هۆی له‌ناوچونی چوار سه‌ربازی ئیسرائیلی.
ئه‌مڕۆ كرداره ئاسایشییه‌كانی توند له‌سه‌ر سنوری عه‌رزه له ڕه‌وشی باشتر بون دایه.
شایه‌نی باسه ئه‌مڕۆ له ئورشه‌لیم قودس ڕێبه‌رانی ئیسرائیل ده‌س به وتووێژ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به پلانه‌كانیان بۆ مشت‌ومڕ له‌سه‌ر په‌رژینی نوێی ئیسرائیل له كه‌ناری ڕۆژئاوا و سه‌رچاوه‌كانی حكومه‌تی ئێسرائیل ده‌ڵێن پلانی سه‌باره‌ت به‌و په‌رژینه بۆی هه‌یه‌بگۆڕدرێ.