Accessibility links

ئۆتۆمبیلێكی بۆمبكراو  له نزیك ڕێگای سه‌ره‌كی چۆن بۆ ناو باره‌گای له‌شكری و مه‌ده‌نی ئه‌مریكا له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه  - 2004-01-18


ئۆتۆمبیلێكی بۆمبكراو ته‌قیوه‌ته‌وه له نزیك ڕێگای سه‌ره‌كی چۆن بۆ ناو باره‌گای له‌شكری و مه‌ده‌نی ئه‌مریكا له به‌غدا.

كۆلۆنیڵ Baker به‌رپرسی پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه گوتی: " هه‌شت و سێ ده‌قیقه ئۆتۆمیبلێكی تیرۆریست لێی ده‌خوری له ده‌ره‌وه‌ی ‌ یه‌كێك له بازگه سه‌ره‌كیه‌‌كانی پشكنینه‌وه ته‌قیه‌وه و له نزیكه‌ی هه‌زار پاوه‌ند ته‌قه‌مه‌نی له ناو ئوتۆمبیله‌كه‌دا بوو."

هێرشه‌كه له كاتێكی پر له هاتوچۆی جێ به‌جێ كرا له‌ كاتێك عێراقیه‌كان ڕێزیان له پێش بازگه‌كه گرتبوو وه ده‌یان ویست بچنه سه‌ر كاریان له باره‌گای هێزه‌ هاوپه‌یمان. شایتان باسی دیمه‌نێكی دل ته‌زێنیان كرد. له دوای ته‌قینه‌وه‌كه خه‌ڵكی كه‌وتبوونه سه‌ر عه‌ردو هه‌ندێكیان له ناو ئۆتومبێلی ئاگر گرتوودا عاسێ ببون. چه‌ند كاتژمێرێك پاش ته‌قینه‌وه‌كه هێزی ئه‌مریكای چوار ده‌وری ئه‌و ناوچه‌كه‌یان گرتبوو و كۆلۆنیڵ Baker گوتی لێكۆڵینه‌وه ده‌ست پێكراوه.

XS
SM
MD
LG