Accessibility links

له‌‌ئه‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌وه‌‌ی بۆمبێك  له باكووری به‌‌غدا سێ سه‌‌ربازی ئه‌‌مریكی و دوو كارمه‌‌ندی پاراستنی عیراقی كوژران. - 2004-01-17


له ئه‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌وه‌‌ی بۆمبێك له كه‌‌نار شه قامێكی شارۆچكه‌‌ی تاجی له باكووری به‌‌غدا سێ سه‌‌ربازی ئه‌‌مریكی و دوو كارمه‌‌ندی پاراستنی عیراقی كوژران. هه‌‌روه‌‌ها له هێرشه‌‌كه‌‌دا دوو سه‌‌ربازی ئه‌‌مریكیش بریندار بوون. به‌‌ژماره‌‌ی كوژراوه‌‌كانی ئه‌‌مرۆ، كۆی گشتی كوژراوه‌‌كانی ئه‌‌مریكی له عیراق له وه‌‌تای مانگی سێ گه‌‌یشته پێنج سه‌‌د كه‌‌س. له لایه‌‌كی تره‌‌وه سه‌‌ربازانی ژاپۆنی گه‌‌یشتنه كوێت له رێگایان به‌‌ره‌‌و عیراق بۆ به‌‌شداریكردن له كریاره یارمه‌‌تیه مرۆڤایه‌‌تیه‌‌كان له‌‌و وولا‌‌ته‌‌دا. شایه‌‌نی باسه ئه‌‌مه یه‌‌‌كه‌‌م جاره له وه‌‌تای شه‌‌ری دووه‌‌می جیهانی له‌‌شكری ژاپۆنی بۆ ناوچه‌‌یكی شه‌‌ر بگوازرێنه‌‌‌وه.

XS
SM
MD
LG