Accessibility links

به‌ دەیان هه‌زار عێراقی له‌ شاری به‌سرە خۆپیشاندانیان سازداوە - 2004-01-15


ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، به‌ دەیان هه‌زار عێراقی به‌ربوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری به‌سرە له‌ باشوری عێراق و خۆپیشاندانیان سازداوە وه ك پشتیوانی دەربرینێك بۆ رێبه‌ری شیعه‌كانی عێراق كه داوای هه لبژاردانی راسته‌ خۆ و زوو دەكات له جیاتی به رنامه به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ گواستنه‌وەی دەسه‌لات.

پێنج شه‌مۆ، خه لكه‌كه به‌ناو شاری به‌سره له باشووردا گه‌ران و وێنه‌ی ئایتوللا سیستانییان هه لگرت. ئه‌ویش دژی به‌رنامه به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكایه بۆ گواستنه‌وەی دەسه‌لات له كاتێكی ئه‌مسالدا به‌حكوومه‌تێكی كاتی، كه پاش كۆبوونه‌وه ناوچه‌ییكان و دیاریكردنی نوێنه‌رانیان ، هه لدەبژێدرێ. كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكاش ده لێت ناكرێ هه‌لبژاردنه‌كان زووتر بكرێن له به‌ر گرفتی ئاسایش و ناو نووسی كردنی د‌ەنگدەران.

له لایه‌كی دیكه وه، شه‌ری نێوان سه ربازه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان و یاخیبووەكان به‌ردەوام بوو. كاربده ستانی ئه مه ریكا ده لێن: به‌لایه‌نی كه‌م 7 عێراقی كوژران له شه‌رو پێكدادانه‌كانی نزیك شارۆچكه‌كانی به‌عقوبه و تكریت.

په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مریكا سۆنیا په‌یس له‌ به‌غداوە راپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له‌ ته‌واوی ئه‌و ڕاپۆرته‌ دەتوانیت كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌رەیه‌ بكه‌یت.

XS
SM
MD
LG