ڕێبه‌رێكی كورده‌كان بۆ چوونی كورده‌كان ده‌خاته ڕوو سه‌باره‌ت به شاری كه‌ركوكی باكووری عێراق و گوتوشیه‌تی ده‌بێت دوا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م شاره له ڕیفراندۆمێكدا بێت له‌لایه‌ن دانیشتیوانی شاره‌كه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه د. به‌رهه‌م ساڵح كه یه‌كێكه له گه‌وره كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن تی ڤی توركیادا داوه. وه‌گوتویه‌تی له‌و بڕوایه‌دایه ده‌بێت كه‌ركوك به‌شێك بێت له‌و هه‌رێمه ئۆتۆنۆمیه‌ی ڕێبه‌رانی كورد پێشنیازیان كردووه و گوتوشیه‌تی بڕیاره‌كه لای خۆی نییه ئه‌وه‌نده‌ی لای دانیشتوانی ئه‌م شاره ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته‌یه.
توركمانه‌كان و عه‌ره‌به‌كان دژی ئه‌م پلانی ئۆتۆنۆمی كورده‌كانن كه چه‌ند به‌شێك له سێ پارێزگای تریش ده‌گرێته‌وه. به هۆی ئه‌و توند و تیژیه نه‌ژادیانه‌ی له‌م مانگه‌دا له شاری كه‌ركوك ڕوویاندا به‌لانی كه‌مه‌وه شه‌ش كه‌س كوژراون.
شایانی بیرخستنه‌وه‌یه كورده‌كان به ماوه‌یه‌كی كه‌م له پاش شه‌ڕی كه‌نداوی ساڵی 1991 ه‌وه كۆنترۆڵی هه‌ندێ به‌شی باكووری عێراقیان كردووه و به هۆی ئه‌و هه‌رێمی بێفڕینه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌پێندرابوو له هێزی سه‌ربازیه‌كانی سه‌دام حسین ده‌پارێزران.
ڕێبه‌رانی كورد ده‌ڵێن به‌ر له ساڵانی هه‌شتاكان و ده‌ستپێكرنی حكومه‌تی ئه‌و سه‌روه‌خته‌ی عێراق بۆ نیشته‌جێ كردنی عه‌ره‌ب به‌و مه‌به‌سته‌ی سیمای نه‌ژادی ناوچه‌كه بگۆڕن، شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كوردنشین بووه.