ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO ڕادەگه‌یه‌نێت كه نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌تی باڵندە بۆته هۆی كوشتنی هه‌زارەها باڵندەی هه‌ندێ له ووڵاتانی ئاسیا ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی په‌یداكردووە كه زۆر له نه‌خۆشی SARS گه‌ورەترە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، قسه‌كه‌ری ڕێكخراوی WHO پیته‌ر كۆردینگلی گوتویه‌تی: ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م نه‌خۆشیه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا له مرۆڤدا تێكه‌ڵ ببێت ئه‌وا دەبێته نه‌خۆشیه‌كی كوشندە و مرۆڤیش هیچ جۆرە به‌رگریه‌كی سروشتی به‌رامبه‌ر به‌م نه‌خۆشیه تیادانیه.
به‌ڵام ئه‌وەی كه تا ئێستا شارەزایان دەیزانن ئه‌وەیه كه ئه‌م نه‌خۆشیه له كه‌سێكه‌وە بۆ كه‌سێكی تر بڵاونابێته‌وە.
ئه‌م گروپه‌ی سه‌ر به ڕێكخراوی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكانیش جه‌ختیان كردۆته سه‌ر ئه‌وەی كه سێ كه‌سی ڤێتنامی به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی هه‌ڵامه‌تی باڵندەوە گیانیان له دەستداوە. ئێستاش گومان دەكرێت چوار كه‌سی تریش تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه بووبێتن.