به‌رێز شارۆن ده‌ڵێ په‌رژینی ئاسایشی ناكۆكی له سه‌ری ئیسرائیل له كه‌ناری ڕۆژئاوا به وته‌كانی ئه‌و له سه‌ر تیرۆردا دروستكراوه.
ئه‌و له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی له ئۆرشلیم وتوه ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌ستیان نه‌كردبا به هانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی خود كوژی و هێرشی تیرۆریستی دژ به ئیسرائیل، ئه‌م پڕۆژه‌یه قه‌ت ده‌ستی پێ نه‌ئه‌كرد.
وته‌كانی به‌ڕێز شارۆن پاش سه‌ردانی هاوتا فه‌لستینیه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د قوره‌یه‌ع بوه بۆ به‌شێك له په‌رژینه‌که له شاری قه‌لقیلیه له كه‌ناری ڕۆژئاوا كه ئه‌و ناوچه‌ی داخستووه.
به‌ڕێز قوریه له‌و شوێنه‌دا سه‌باره‌ت به په‌رژینه‌كه به په‌یامنێرانی وتوه، به وته‌كانی ئه‌و دیوارێكی جیاكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌ز په‌رستیه و داوای له كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی كردووه له فشار هێنانه سه‌ر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی ئه‌و پرۆژه‌یه وه وتویه كات به ده‌ستی هه‌ردوو لاوه نه‌ماوه بۆ گه‌یشتن به وتوێژكردن له سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی ناكۆكیه‌كانیان.