به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنی ڕۆژی هه‌ینی 09/01/2004 تایبه‌ت بوو به مه‌سه‌له‌ی فیدراڵی له عێراقدا. له ئێستادا مه‌سه‌له‌ی فیدراڵی و به فیدراڵ كردنی عێراق گه‌رم وگوڕی و ته‌وژمێكی تر به خۆوه ده‌بینێت.
كۆبونه‌وه و كۆنفرانسه‌كانی پێشووی ڕێكخراوه عێراقیه‌كان ئه‌وانه‌ی له پێش ڕووخانی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسین چ له‌ناو عێراقه و چ له ده‌ره‌وه‌ش ساز ده‌دران فیدڕاڵیان بۆ عێراق ده‌سه‌ڵماند.
وه لێ ئه‌مڕۆ كه كات هاتۆته سه‌ر جێگركردنی فیدرالیه‌ت كێشه هاتۆته ئاراوه. عێراقێكی فره نه‌ژاد به ئاین و ئاینزای جیاجیاوه چ زه‌مینه‌یه‌كی فیدراڵی بۆ باشه.
ئه‌مڕۆ له ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراقدا هه‌وڵێكی جدی له ئارادایه بۆ دانانی فیدراڵیه‌ت له‌سه‌ر بنچینه‌ی پارێزگاكان.
عێراقێك كه هیچ پێشینه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بواری لامه‌ركه‌زیدا نه‌بووه وه‌لێ ئێستا له ڕێگا ببێته هه‌ژده حكومه‌ت كارێكه تا چه‌ند له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجه‌كانی خودی عێراقدا ده‌گونجێت؟
ئایا سه‌پاندنی ئه‌م جۆر و شێوه‌ی فیدراڵیه‌تی پارێزگاكان ده‌بێته مایه‌ی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كورد له عێراقدا.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م به‌رنامه‌یه، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.