Accessibility links

سكرتێری گشتی نه‌‌ته‌‌وه یه‌‌كگرتووه‌‌كان له‌‌گه‌‌ل بالوێزانی ئه‌‌مریكا و به‌‌ریتانیا سه‌‌باره‌‌ت به‌‌رۆلی نه‌‌ته‌‌وه یه‌‌كگرتووه‌‌كان له عیراقدا كۆده‌‌بێته‌‌وه - 2004-01-10


كوفی ئه‌‌نانی سكرتێری گشتی نه‌‌ته‌‌وه یه‌‌كگرتووه‌‌كان له‌‌گه‌‌ل بالوێزانی ئه‌‌مریكا و به‌‌ریتانیا كۆده‌‌بێته‌‌وه تا باسی پێداویستیه‌‌كانی ئاسایش بكه‌‌ن پێش ئه‌‌وه‌‌ی كارمه‌‌ندانی ڕه‌‌وانه‌‌ی عیراق بكاته‌‌وه. دره‌‌نگانێكی رۆژی هه‌‌ینی به‌‌رێز ئه‌‌نان داوای كۆبونه‌‌وه‌‌كه‌‌ی كرد تا خۆی بۆ ووتوێژی چڕوپڕتر سه‌‌باره‌‌ت به‌‌ رۆلی نه‌‌ته‌‌وه یه‌‌كگرتووه‌‌كان له عیراقدا ئاماده بكات كه بڕیاره له دره‌‌نگانێكی ئه‌‌م مانگه‌‌دا ئه‌‌نجام بدرێت. ووته‌‌بێژی به‌‌رێز ئه‌‌نان رایگه‌‌یاند كه تا ئێستا ئاسایش ته‌‌گه‌‌ره‌‌یه‌‌كی گه‌‌وره‌‌یه‌‌ كه دووچاریان ده‌‌بێته‌‌وه و ره‌‌نگه كاربكاته سه‌‌‌ر كه‌‌م كردنه‌‌وه‌‌ی رۆلی نه‌‌ته‌‌وه‌‌ یه‌‌كگرتووه‌‌كان له عیراق.

XS
SM
MD
LG