كاربه‌دەسته عێراقیه‌كان ڕایانگه‌یاندووە كه له ئاكامی ته‌قینه‌وەی بۆمبێك له دەرەوەی مزگه‌وتێكی موسوڵمانه شیعه ئاینزا‌كان له به‌عقوبه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وە پێنج كه‌س گیانیان له‌دەستداو دەیه‌ها كه‌سی تریش بریندار بوون. ئه‌و ته‌قینه‌وەیه‌ش له كاتێكدا ڕوویدا كه خه‌ڵكی له نوێژ و نزای ڕۆژی هه‌ینی دەهاتنه دەرەوە.
كاربه‌دەستانی ئاسایش زووتر ڕایانگه‌یاندبوو كه دوو مووشه‌كی بچو‌وكیش هاوێژراوەته هۆتێلێك كه بنكه‌ی قۆنته‌راتچی و كاردارە بیانیه‌كانه و له لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانانه‌وە به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكاوە كاریان پێسپێردراوە. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌و هێرشه هیچ برینداریه‌كی لێنه‌كه‌وتۆته‌وە.
له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێری دەنگی ئه‌مریكا سروە عه‌بدولواحد له به‌غداوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین. بۆ گوێگرتن له درێژەی ئه‌و هه‌واڵه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی لاپه‌ڕەكه بكه.
له لایه‌كی ترەو‌ە له "تكریت" ی جێی له د‌ایك بوونی سه‌رۆكی دەستگیركراوی عێراق، هێزەكانی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا له نێوەشه‌ودا هه‌ڵمه‌تێكیان كردۆته سه‌ر ئه‌و گێرەشه‌وێنانه‌ی په‌لاماری هێزی هاوپه‌یمانان دەدەن و له ئه‌نجامدا ژمارەیه‌ك كه‌سیان دەستگیركردووە.