ژاپۆن ڕادەگه‌یه‌نێت كه پلانه‌كه‌ی بۆ ناردنی له‌شكر بۆ عێراق ته‌نها بۆ كاروباری مرۆییه و له‌وانه‌شه ببێته نمونه بۆ كاری له‌م شێوەیه له داهاتوودا.
و‌ەزیری به‌رگری ژاپۆن شیگێرۆ ئیشیبا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه گووتی: ئه‌گه‌ر ئه‌م كارە سه‌ركه‌وتوبوو ئه‌وا له‌وانه‌یه كاروباری مرۆیی ببێته كاری سه‌رەكی له‌شكری ژاپۆنی.
وا چاوەروان دەكرێت، و‌ەزیری به‌رگری ژاپۆنی فه‌رمان بدات به‌وەی كه تیمێكی له‌شكری تا ڕۆژی هه‌ینی له باشوری عێراق بڵاوبكاته‌وە به‌ڵام هێشتا كات دیارینه‌كراوە بۆ بڵاوبوونه‌وەی هه‌موو له‌شكرەكه كه ئه‌گه‌ر هه‌یه ژمارەیان بگاته هه‌زار سه‌رباز.
ڕەخنه‌گران دەڵێن: ئه‌م هه‌نگاوە له‌گه‌ڵ دەستووری ئاشتیخوازی ژاپۆندا ناگونجێت. شایانی باسه، ژاپۆن له كاتی جه‌نگی جیهانی دووەمه‌وە له‌شكری ووڵاته‌كه‌ی له مه‌یدانی جه‌نگدا بڵاونه‌كراوەته‌وە.