كاربه‌دەستانی ئه‌مریكا له عێراق دەڵێن: هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی ئه‌مریكی له نزیك شاری فه‌للوجه كه‌وتۆته خوارەوە له ئه‌نجام ئه‌و ڕووداوەدا هه‌ر نۆ سواربووەكهی ناوی گیانیان له دەستداوە.
له‌شكری ئه‌مریكا دەڵێن: ههلیكۆپتهرەكه كه له جۆری بلاك هۆك بووە له كاتی ئه‌نجامدانی كارێكی ته‌ندروستیدا ویستوویه‌تی به شێوەیه‌كی ته‌نگه‌تاوی بنیشێتهوە. به‌ڵام هێشتا هۆی كهوتنهخوارەوەی ئه‌و ههلیكۆپتهرە نه‌زانراوە.
جێی باسه، فه‌للوجه بۆته جێگای سه‌رەكی چالاكیه‌كانی كه دژ به هێزی هاوپه‌یمانان ئه‌نجام دەدرێن.
له لایه‌کی ترەوە ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، دوو كهمیونی پڕ له زیندانی له شاری به‌غدا له‌لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانانه‌وە ئازادكراون. كاربه‌دەستان ڕادەگه‌یه‌نن كه ئه‌م پرۆسه‌ی ئازادكردنه كارێكی ئاساییه و به‌شێكن له‌و پێنج سه‌د كه‌سه‌ی كه بڕیارە ئازادبكرێن.
بۆ گوێگرتن له درێژەێ ئه‌م باسه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.