ده‌سه‌ڵاته كاتیه‌كه‌ی ئه‌مریكا له عێراقدا به نیازه پتر له 500 به‌ندكراو ئازاد بكات له‌م كاتانه‌ی بارۆدۆخی ئاسایش هێور بۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ پۆڵ برێمه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ده‌نی ئه‌مریكا له عێراقدا ڕایگه‌یاند كه هاوپه‌یمانان ژماره‌یه‌ك له ده‌ستگیركراوان ئازاد ده‌كه‌ن تا بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان. ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكه بۆ هاندانی ئه‌و عێراقیانه‌ی خوازیارن هاوكاری خه‌ڵكی ووڵاته‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی ڕه‌نگه نزیكه‌ی 100 به‌ندكراو له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا ئازاد بكرێن. هه‌رچه‌نده به‌ڕێز برێمه‌ر ئاماژه‌ی دابوو كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به كوشتن و یاخود زیانبه‌خشینی كه‌سانی تره‌وه هه‌بووه ئازاد ناكرێن.
جێی وتنه به گوێره‌ی یاسایه‌كی نوێ پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازاد ده‌كرێن به‌ڵێن بده‌ن كه له هیچ ئاژاوه‌یه‌كدا تێوه‌ناگلێن و هه‌روه‌ها كه‌فیلێكیان هه‌بێت كه به‌رامبه‌ر ڕه‌فتاره‌كانیان به‌ڕپرسیار بكرێنه‌وه.