Accessibility links

دوو هاوڵاتی فه‌ڕه‌نسی كه له عێراق كاریان ده‌كرد كوژراون - 2004-01-06


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت دوو هاوڵاتی فه‌ڕه‌نسی كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكیدا له عێراق كاریان ده‌كرد كوژراون.

به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێت ئه‌م دوو هاوڵاتییه له نزیك فه‌لوجه‌وه كوژراون كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای به‌خدای پایته‌خته‌وه كه له‌م ناوچه‌وه‌یه چه‌ندها هێرش كه ده‌كرێته سه‌ر له‌شكری ئه‌مریكا و ئه‌دانه‌ێ كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.

ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت كاربه‌ده‌ستان چاوه‌ڕێی زانیاری زیاترن له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه.

وا باوه‌ر ده‌كرێت كه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره هاووڵاتی فه‌ڕه‌نسی له عێراق بكوژرێت له‌و كاته‌وه‌ی كه هێزه‌ هاوپه‌یمانان به‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا شه‌ڕیان هه‌ڵگیرساند.

XS
SM
MD
LG