وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕیتانیا جاك سترۆ ده‌ڵێت هێزه سه‌ربازیه‌كانی به‌ڕیتانیا له‌وانه‌یه بۆ چه‌ند ساڵێكی تریش له عێراقدا بمێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌ڕێز سترۆ به‌ڕادیۆی به‌ڕیتانی گوتووه كشانه‌وه‌یه‌كی ده‌سبه‌جێیی هێزه‌كانی به‌ڕیتانیا له عێراق بۆشاییه‌كی ئاسایش له پاش خۆی جێده‌هێڵێت و ژیانی خه‌ڵكی پێده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
وه له‌و لێدوانه‌دا به‌ڕێز سترۆ گوتویه‌تی نا‌توانیت ده‌ست نیشانی كاتێكی دیاریكراو بكات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌كانی ناوچه‌كه جێ‌دێڵن به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له‌وانه‌یه به‌لانی كه‌مه‌وه تا ساڵی دووهه‌زارو شه‌ش دووهه‌زارو حه‌وت له عێراق بمێننه‌وه.
شایانی باسه نزیكه‌ی 45 هه‌زار سه‌ربازی به‌ڕیتانی به‌شدارییان له هێڕشه‌كانی به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا كه له مانگی سێ‌دا كرایه سه‌ر عێراق كردووه. وه له ئێستاشدا نزیكه‌ی ده‌هه‌زار سه‌رباز له عێراقن.