ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له گه‌ڕه‌كی قادسیه‌یه‌ی شاری كه‌ركوك كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگای كه‌ركوك- له‌یلان و 15 كیلۆمه‌تر له‌سه‌نته‌ری شاره‌وه دووره مینه‌كی دانراو به خێزانێكی عه‌ره‌بی دا ده‌ته‌قێته‌وه و له ئه‌نجامدا هاوڵاتیێك ده‌كوژرێ و دوو كه‌سیش بریندار بوون. شایانی باسه ئه‌و بۆمبه بۆ هێزه ئه‌مریكایه‌كان دانرابێت كه زۆر جار هێزه‌كانیان به‌و ناوچه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
وه له لایه‌كی تره‌وه له شاری كه‌ركوك شه‌وی چواری مانگی یه‌ك كۆمیته‌ی سیانزه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی غڕناته‌ی شاری كه‌ركوكه‌وه، ساڕۆخێك به‌ر ده‌كه‌وێت و له ئه‌نجامدا پاسه‌وانێك بریندار ده‌بێت و زیانێكی ئابووری زۆریش له باره‌گاكه‌یان ده‌كه‌وێت.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.