له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌ك له میسر هه‌ر سه‌د و چل و هه‌شت كه‌سه‌كه‌ی ناو فرۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ست دا. فرۆكه‌كه سه‌ر به هێلی ئاسمانی فلاش بوو و له شارۆچكه ی شه‌ره‌م ئه‌لشه‌یخ به‌ره‌و شاری قاهیره و له‌وێوه بۆ پاریس ده‌چوو وه ده‌مێكی كورت دوای فڕینی كه‌وته‌خواره‌وه. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هه‌ر سه‌د و سی و پێنج گه‌شتیاره‌كان كه هه‌موویان هاوولاتی فه‌ره‌نسین وه تاقمی فرۆكه‌كه، كه ژماره‌یان سێزده كه‌س بوو، گیانیان له‌ده‌ست داوه.