كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مریكی له عێراق ڕادەگه‌یه‌نن: هه‌لیكۆپته‌رێكی ئه‌مریكی له ڕۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت كه‌وته‌خوارەوە. له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه‌دا، سه‌ربازێكی ئه‌مریكی كوژراو یه‌كێكی تر بریندار بوو.
له‌شكری ئه‌مریكیش ڕادەگه‌یه‌نێت: كه تا ئێستا هۆی كه‌وتنه‌خوارەوەی ئه‌و هێرشه ئاشكرا نیه‌و یاخود چه‌ند كه‌س له‌و فڕۆكه‌یه‌دا بووە.
گومان دەكرێت، چه‌كدارانی بیانی هه‌ستابێتن به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه كه له سنورەكانی سوریاوە خۆیان دەرباز دەكه‌ن.