Accessibility links

ئه‌مریكا نیازی دامه‌زراندنی باڵێوزخانه‌یه‌كی نوێی هه‌یه‌ له به‌غدا - 2004-01-02


ڕاپۆرته‌كان ڕادەگه‌یه‌نن كه‌ ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا پلانی داناوە گه‌ورەترین هه‌ڵمه‌تی دیپلۆماسی له‌ عێراقدا ئه‌نجام بدات.

واشنتۆن پۆست ڕایگه‌یاندووە كه‌ به‌ گوێرەی كاربه‌دەستانی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا زیاتر له‌ سێ هه‌زار كارمه‌ند له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا دادەمه‌زرێنێت.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ له‌ زاری وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ریكی كۆڵن پاوەڵ ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوكردۆته‌وەو گوتویه‌تی: ئه‌و دەزگایه‌ هه‌وڵدەدات یارمه‌تی گه‌لی عێراق بدات تاوەكو خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردن و نوسینه‌وەی دەستورێكی نوێ ئامادەبكه‌ن.

كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكا دەڵێن واشنتۆن به‌ نیازە به‌ تێروته‌سه‌لی پلانی بونیادكردنی باڵێوزخانه‌یه‌كی نوێی له‌ به‌‌غدا داناوە كه‌ باوەردەكرێت سێ بۆ پێنج ساڵ بخایه‌نێت.

چاوەڕوان دەكرێت له‌م ڕۆژانه‌دا كاربه‌دەستانی دیپلۆماته‌كانی ئه‌مریكا له‌ دوو باڵه‌خانه‌دا نیشته‌جێ بكرێن كه‌ یه‌كێكیان بریتیه‌ له‌ كۆشكی كۆماری سه‌دام حوسه‌ینی سه‌رۆكی پێشووی عێراق‌ تا ئه‌و كاته‌ی باڵێوزخانه‌ نوێیه‌كه‌ ته‌واو دەكرێت.

XS
SM
MD
LG