كاربه‌دەستانی ئێرانی خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی به‌رامبه‌ر به‌و بریارەی ئه‌مریكا بۆ ڕاگرتنی هه‌ندێ له سزا ئابووریه‌كان كه له دژی ئێران دانراون. ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی خێراگه‌یاندنی یارمه‌تیه مرۆییه‌كان بوو بۆ قوربانیانی بوومه‌له‌رزە به‌هێزەكه‌ی هه‌فته‌ی ڕابووردوو.
وەزیری دەرەوەی ئێرانی كه‌مال خه‌زاری ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه گوتویه‌تی: ئه‌و بڕیارە ڕێگه به‌و ئێرانی یانه دەدات كه له‌ئه‌مریكا دەژین به زووترین كات یارمه‌تیه‌كان بۆ هاوڵاتیانی خۆیان له ناوچه‌ی ڕوودانی بوومه‌له‌رزەكه بنێرنه‌وە.
هه‌روەها گوتی: لابردنی سزا ئابووریه‌كان به‌شێوەیه‌كی كاتیش دەێته هۆی دروست بوونی ڕەوشێكی باشتر بۆ په‌یوەندیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران.
ئه‌وەبوو له رۆژی چوارشه‌ممه‌دا واشنتۆن لابردنی هه‌ندێ له سزای ئابووری له‌سه‌ر ئێران بۆ ماوەی نه‌وەت ڕۆژ لابرد. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش رێگه‌ی به ئه‌مریكیه‌كان داوە ڕاسته‌وخۆ یارمه‌تیه‌كان بگه‌یه‌نه ئه‌و گروپانه‌ی كه یارمه‌تی قوربانیه‌كانی بومه‌له‌رزەكه دەدەن.