كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مریكی ڕادەگه‌یه‌نێت: له ماوەی ته‌قینه‌وەی ئوتۆمبیلێكدا له چێشتخانه‌یه‌كی دەرەوەی به‌غدادا كه ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نوێی تیاسازكراوە هه‌شت عێراقی كوژراوە و سی كه‌س بریندار بووە.
هه‌روەها دەڵێن: له ئه‌نجام ئه‌و ته‌قینه‌وەیه‌ی كه له درەنگانێكی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له گه‌ڕەكی دەوڵه‌مه‌ندی كه‌رادەدا ڕوویداوە هه‌موو چێشتخانه‌كه له‌ناوچووە.
هه‌ندێ له برینداربووان كارمه‌ندانی ڕۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس تایمز بوون كه دووانیان ئه‌مریكی و یه‌كێكیان به‌ریتانی و حه‌وت كه‌سی تریش لێیان په‌یامنێری ناوخۆی رۆژنامه‌كه بوون له عێراقدا.
جێی باسه، سه‌رباری توندكردنی ئاسایش و دەوریاتی پاسه‌وانی سه‌ربازە ئه‌مریكیه‌كان و هێزەكانی پۆلیسی عێراقی له سه‌رانسه‌ری پایته‌ختدا له شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێ‌دا ئه‌و هێرشه ئه‌نجام گه‌یه‌ندرا.