كارمه‌ندانی فریا گوزاری ئه‌وه‌یان پشت ڕاست كردۆته‌وه دره‌نگانی دوێنێ سێ شه‌ممه به‌لانی كه‌مه‌وه چوار كه‌س له نێو داروبه‌ردووی شاری بام ی مێژوویی ئێران‌دا دۆزرابنه‌وه، واته چوار ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئه‌م شاره‌ی خاپور كرد.
كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ئه‌و كرده‌ی ڕزگاركردنه‌یان به‌شێكی وه‌ك موعجیزه باسكردووه.
له ڕاستیدا كاربه‌ده‌ستان هیچ هیوایه‌كیان نه‌مابوو كه خه‌ڵكی تر له نێو دار‌و په‌ردوه‌كه‌دا به زیندویی بدۆزنه‌وه.
وا مه‌زه‌نده كراوه له سه‌دا نه‌وه‌تی خانوبه‌ره‌كانی شاری بام كه ده‌كه‌وێته باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانه‌وه به هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینیه‌وه ڕوخابن یان زیانیا لێكه‌وتبێت.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه به ڕه‌سمی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به هۆی ئه‌م بومه له‌رزه‌یه‌وه مردوون گه‌یشتۆته نزیكه‌ی سی هه‌زار كه‌س.
كارمه‌ندانی نێو نه‌ته‌وه‌یی فریاگوزاریش هه‌روا دێ و ده‌گه‌نه شاری بام له‌وانه تیمێكی هه‌شتا كه‌سی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه له پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری و برینپێچ و پزیشكی گشتی پێك هاتووه و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مه‌یدانییان له شاره‌كه‌دا دامه‌زراندووه.