یارمه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ ئێران به ڕێ ده‌كرێن هه‌تا كۆمه‌ك به قوربانییه‌كانی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه به‌هێزه بكه‌ن كه شاری به‌م له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئێرانی له ڕۆژی هه‌ینی دا ته‌خت كرد و نزیكه‌ی 20000 كه‌س له خه‌ڵكی كوشت و 30000 كه‌سیش بریندار كرد.
یه‌كه‌م ناردنی یارمه‌تی فریاگوزاری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی فرۆكه‌یه‌كی هاتووچۆی له‌شكری گه‌یشته مه‌ڵبه‌ندی بومه‌له‌رزه لێدراوه‌كه.
ئاژانسی ڕه‌سمی هه‌واڵنێری ئێران ده‌ڵێ 25 ووڵات به‌ڕێگای ئاسمانی یارمه‌تی بۆ شاری باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران ده‌نێرن و 45 ووڵاتی تریش هه‌ر له‌و ڕێگایه‌وه تا ئێستا یارمه‌تییان گه‌یاندوته ئه‌و ناوچه‌یه.
له‌گه‌ڵ یارمه‌تی فریاگوزاری، ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یارمه‌تی ده‌رمانی، تیمه‌كانی به‌هانا چوونی كاره‌سات، هه‌روه‌ها كارناسانی گه‌ڕان و ڕزگاركردن بۆ ئێران ده‌نێرێ.