Accessibility links

بۆمبێكی به‌هێز له شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغی شاری به‌غدادا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ - 2003-12-28


كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێن بۆمبێكی به‌هێز له شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغی شاری به‌غدادا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و و بوته هۆی كوژرانی 2 منداڵی عێراقی و سه‌ربازێكی ئه‌مریكی و هه‌روه‌ها بریندار بوونی 14 كه‌سی تر.

كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی بومبێكی قه‌راخ ڕێگا 5 سه‌ربازی ئه‌مریكی و زمان وه‌رگێڕێك و 8 ئه‌ندامی مه‌شق دیتراوی هێزی به‌رگریش بریندار بوونه.

زانیاری ورد سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه له‌ ده‌ست دا نییه. ئه‌م ڕووداوه به دوای چوار ته‌قینه‌وه خۆكوژی له شاری كه‌ربه‌لای باشووری عێراقدا دێت، كه بووه هۆی كوژرانی لای كه‌م 13 كه‌س له هێزی له‌شكری هاوپه‌یمانان و خه‌ڵكی عێراق.

XS
SM
MD
LG