بوومه‌له‌رزەیه‌كی به‌هێز ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كاتژمێر پێنج و نیوی سه‌رله‌به‌یانی به كاتی ناوخۆی ئێران له ناوچه‌یه‌كی نزیك شاری بام ڕوویدا و له ئاكامدا ژمارەیه‌كی زۆر له خه‌ڵكی گیانیان له دەستداوە. به پێی كاربه‌دەستانی حكومه‌تی ئێرانی نزیكه‌ی پانزدە هه‌زار كه‌س گیانیان له دەستداوە.
شاری بام نزیكه‌ی هه‌زار كم له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تارانی پایته‌خته‌وە دوورە و كارمه‌ندانی فریاكه‌وتنی ته‌نگه‌تاویش نێراون بۆ ناوچه‌كه.
فه‌رمانداری ناوچه‌ی كرمان موحه‌ممه‌د عه‌لی كه‌ریمی له ڕێگه‌ی میدیاكانی ئێرانه‌وە گوتویه‌تی: به‌شی زۆری خه‌ڵكه‌كه گیانیان له‌دەست داوەو باوەڕدەكرێت به‌شێكی زۆری تریان له ژێر ماڵ و بینای ڕووخاودابن. له درێژەی قسه‌كانیدا گوتی: شوێنه مێژوویه‌كه‌ی مام به ته‌واوەتی ڕووخاوە و هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆنیش بۆ ناو شارەكه پچڕاون.
ئه‌و بوومه‌له‌رزەیه كه هێزەكه به‌پێێ پێوانه‌ی ڕەخته‌ر شه‌ش و له دەیا حه‌وت بووە بووە‌ته هۆی ڕووخاندنی دوو سێ یه‌كی بیناكانی شارەكه.
جێی باسه، بوومه‌له‌رزە به به‌ردەوامی له ئێران‌دا روودەدات و به زۆریش زیانی گیانی زۆری لێدەكه‌وێته‌وە.