ئازادی ئاین مافێكی جیهانییه و له‌لایه‌ن یاسای نێونه‌ته‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ ده‌كرێت. به‌ڵام هه‌روه‌كو جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا Richard Armitage ده‌ڵێت، به ملیۆنها كه‌س له ژماره‌یه‌ك له ووڵاتانی جیهاندا ئه‌م مافه‌یان نییه. به‌ڕێز ئارمتج له ڕۆژی 18 ی ئه‌م مانگی دوانزه‌یه‌دا ئه‌م تێبینییانه‌ی دابوو، له كاتێكدا كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێنجه‌م ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر ئازادی ئاینی نێونه‌ته‌وه‌یی بڵاو كرده‌وه.
به‌ڕێز Armitage گوتیشی: له‌و ڕاپۆرته‌دا، ده‌بینیت: هه‌ندێ ووڵات به زۆری و زۆرداری كۆنترۆڵی باوه‌ڕی ئاینی ده‌كه‌ن. ده‌بینیت هه‌ندێكی تریان له دژی كه‌مایه‌تییه‌كان و ئاینه ناپه‌سه‌ند كراوه‌كان زیاتر هانی جیاوازی كردن و نه‌بوونی ته‌بایی ده‌كه‌ن له نێوان ئاینه‌كاندا. هه‌روه‌ها ده‌بینیت هه‌ندێك ووڵاتان یاسا‌و ڕێسای جیاوازییان هه‌یه و زیاتر بایه‌خ به هه‌ندێك ئاین ده‌ده‌ن.
John Hanford باڵیۆزی ئه‌مریكایه بۆ كاروباری ئازادی ئاینی نێونه‌ته‌وه‌یی و گوتی: ئازادی ئاینی زۆر جار فه‌رامۆش كراوه‌و سه‌رپێچی لێكراوه. به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ئاین هه‌یه خۆیان ده‌بینه‌وه له‌وه‌ی كه به زۆر و به‌نهێنی نوێژ ده‌كه‌ن، وه نه‌ك له باوه‌ره‌وه. وه بیر و بۆچوونه ئاینییه‌كانیان به تڕس و له‌ژێر بوونی هه‌ره‌شه و نه‌ك ئاشتی و ئاسایش دا به‌ڕێوه ده‌به‌ن. به‌شی زۆریان رووبه‌رووی لێدان و ئازار و ئه‌شكه‌نجه و گرتن و مردنیش ده‌بنه‌وه. له نێو ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ی به‌رامبه‌ر به ئازادی ئایین جێ به جێ ده‌كرێن، هه‌وڵدانی ڕژێمه دكتاتۆریه سه‌خته‌كانه، یا‌ن زۆرداره‌كانه بۆ كۆنترۆڵ كردنی بیر و باوه‌رو و پیره‌وكردنی ئاینی.
به‌ڕێز Hanford گوتی: ئه‌م هه‌وڵدانانه زیاتر له ووڵاتانی وه‌ك كۆریای باكوور و چین و ڤێتنام و بۆرما به‌دی ده‌كرێت. وه گوتی: بێ گومان كۆریای باكوور خراپترین ڕه‌وشی ئازادی ئاینی له جیهاندا تیا به‌دی ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز Hanford ده‌ڵێ: كۆمه‌ڵێك ووڵاتانی تر كه تیادا حكومه‌ت پشتگیری زیاتر به‌رامبه‌ر به ئاینێك نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌و ووڵاتانه‌ش هه‌روه‌كو عه‌ره‌بستانی سعودیه و ئێران و سودان و توركمه‌نستان. وه گوتی: ووڵاتانی وه‌ك میسر و ئه‌نده‌نوسیا و نایجیریا یه‌كێكن له‌و ووڵاتانه‌ی كه حكومه‌ت جیاوازی له نێوان كه‌مایه‌تییه‌كان و ئاینه ناپه‌سه‌ند كراوه‌كان ده‌كات و فه‌رامۆشیان ده‌كه‌ن. و هه‌روه‌ها له ووڵاتانی تری وه‌ك بێله‌ڕوس و ڕووسیا كه تیایاندا یاسا‌و رێسای جیاوازییان هه‌یه، هه‌ندێ له ئاینیه‌كان ده‌خه‌نه ڕه‌وشێكی خراپتر وبه به‌راوورد له‌گه‌ڵ ئاینی زاڵدا. ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ڕا ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به جیاوازی و ئازاردان و ئه‌شكه‌نجه‌دان له هه‌ر شوێنێكدا له جیهاندا به ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێت.
هه‌روه‌كو سه‌رۆك George W. Bush ده‌ڵێت ئازادی ئاین "یه‌كه‌م ئازادی ده‌روونی مرۆڤایه‌تییه".
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م سه‌رگوتاره، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.
وه ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.