ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه ناسراو له ئوتومبیلێكدا ڕێك له ته‌نیشت دادوه‌ره‌ێكی عێراقیه‌وه له شاری موسڵ ڕاده‌وه‌ستن و ته‌قه‌ی لێ ده‌كه‌ن و به خێراییش بۆی ده‌رده‌چن.
پۆلیس ده‌ڵێت شه‌ش گولله له پشت دادوه‌ره‌كه‌ی داوه و بۆته مایه‌ی كوژرانی. ئه‌م دادوه‌ره كوژراوه كه‌سایه‌تیێكی ناسراوی توركمان نه‌ژاده‌كانه له شاری موسڵ كه دانیشتوانه‌كه‌ی له نه‌ژادی جیا جیا پێك هاتووه ده‌ژیا.
یاخی بووان زۆركه‌سیان كردبووه نیشانه‌و ئامانجی خۆیان، واته ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ له‌شكری ئه‌مریكا دا كار ده‌كه‌ن.
وه هێرشه‌كانیشیان ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له‌گه‌ڵ پۆلیسی عێراقی دا كارده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه كاری وه‌رگێران ده‌كه‌ن. دوو هه‌فته له‌مه‌و به‌ریش و هه‌ر له شاری موسڵ دادوه‌رێكی مه‌سیحیش كوژرا.
هاوكاتیش له شاری به‌عقوبه‌ی باكووری به‌غدا له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ك گومانباریان ده‌ستگیر كردووه له‌وانه‌ی هێرشی دژی هاوپه‌یمانان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و یه‌كێكیان گه‌وره ئه‌فسه‌رێكی له‌شكره‌كه‌ی پێشووی سه‌دام حسێنه.
بڕواش وایه گیراوه‌كانی تر په‌یوه‌ندییان به عزه‌ت ئه‌لدوری ده‌سته‌ڕاستی سه‌دام حسێنه‌وه هه‌بێت، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه فرمانی گرتنی له‌سه‌ره.
شایانی باسه له سه‌رانسه‌ری عێراقدا هێزه له‌شكریه‌كانی ئه‌مریكا له باری ئاماده باشیدان به هۆی هه‌بوونی مه‌ترسی كه یاخی بووان زنجیره‌یه‌ك هێرش له ماوه‌ی جه‌ژنه‌كانی له دایك بوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح دا ئه‌نجام بده‌ن.