Accessibility links

پاكستان له گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای نهێنی بۆ ئێران ده‌كۆڵێته‌وه - 2003-12-23


قسه‌كه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستانی مه‌سعودخان ده‌ڵێت حكومه‌تی پاكستانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك زانایانی ناوه‌كی دا ئه‌نجام ده‌دات تا وه‌كو بزانن ئه‌وان به‌شداریان له گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای نهێنی بۆ ئێران كردووه یان نه.

له ماوه‌ی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی دا دۆزه‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوه‌كی پاكستانی عه‌بدولقادرخان یه‌كێكه له‌و زانایانه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام ده‌درێت گوتی: " نیشانه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه هه‌‌ندێك كه‌سان له به‌رژه‌وه‌ندی خودی خۆیان كار بكه‌ن، به‌ڵام ڕێگه‌م بده‌ن كه بڵێم هێشتا دوا بڕیارمان نه‌داوه."

هه‌مان قسه‌كه‌ری وه‌زیر گوتی: ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له پێنج بۆ شه‌ش هه‌فته له‌مه‌و به‌ره‌وه ده‌ستی پێ كردووه به هۆی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له حكومه‌تی ئێرانی و ئاژانسی ووزه‌ی ناوه‌كی نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌ستیان كه‌وتووه.

XS
SM
MD
LG