دوێنێ دوو شه‌ممه سه‌رۆكی ئێستای ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانداری عێراق عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم گوتی ڤلادیمیر پوتنی سه‌رۆكی ڕوسیا به‌نیازه له 65% له قه‌رزه‌كانی عێراق خۆش ببێت كه كۆی قه‌رزه‌كانی 8 ملیار دۆلاره، بۆ ئه‌وه‌ی له پاشه‌رۆژدا قۆنته‌راتی كار داری بدرێتێ له عێراق.
به‌ڕێز ئه‌لحه‌كیم ئه‌م تێبینیانه‌ی دا له پاش گفتوگۆی له كرملن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ئاژانسی ده‌نگوباس فه‌ره‌نسی له زاری كاربه‌ده‌ستێك له كرملنه‌وه ڕای گه‌یاندووه كه ده‌ڵێت هێشتا هیچ بڕیارێك نه دراوه ده‌رباره‌ی خۆش بوون له قه‌رزه‌كانی عێراق و كاربه‌ده‌سته‌كه تێبینییه‌كه‌ی ئه‌لحه‌كیمی ناو ناوه به تێبینییه‌كی پێش وه‌خت.