پۆڵ برێمه‌ر ی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌روی مه‌ده‌نی ووڵاته یه‌لگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێ ڕێبه‌ری له سه‌ر كار لابراو سه‌دام حسین وه‌ك كه‌سێك ده‌چوو كه هیوابڕبوبێ. ماوه‌یه‌كی كورت دوای ده‌ستگیركردنی له ژووری زیندانه‌كه‌ی چاویان پێ كه‌وت. پۆڵ برێمه‌ر له وتوێژێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مریكا كه دره‌نگانی شه‌و بڵاو كرایه‌وه گوتی سه‌دام حسین هاوكاری ناكات. به‌رێز برێمه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێكی سه‌روی له‌شكری ئه‌مریكا و چوار كاربه‌ده‌ستی عێراق كه موه‌فه‌ق ئه‌لروبه‌یعی له‌گه‌ڵیاندا بووه پێكه‌وه چاویان به ڕێبه‌ری له سه‌ر كار لابراو سه‌دام حسین كه‌وت. موه‌فه‌ق ئه‌روبه‌یعی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراقه كه به‌هۆی پارتی به‌عسی سه‌دام حسین ئه‌شكه‌نجه كرا.