Accessibility links

ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ شریتێكی ده‌نگی ئه‌لقاعیده‌‌ی بڵاوكردۆته‌وه - 2003-12-21


ده‌زگای ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیره ده‌ڵێ ئه‌و شریته ده‌نگیه‌ی ڕۆژی شه‌ممه كه له‌لایه‌ن كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی( ئه‌لعه‌ره‌بیه‌) بڵاو كرایه‌وه گوایه هه‌مان ئه‌و شریته بووه كه ده‌زگای ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیره له ڕۆژی هه‌ژده‌ی مانگی ده‌ی ئه‌م ساڵدا بڵاوی كردبووه‌وه.

له‌و شریته ده‌نگیه‌ی دوێنێ شه‌ممه له‌لایه‌ن ده‌زگای ته‌لفزیونی ئه‌لعه‌ره‌بیه بڵاو كرایه‌وه، وته‌بێژی ناو شریته‌كه خۆی به ئوسامه‌ ناوه‌ده‌بات و له‌ وته‌كانیدا ڕه‌خنه له جه‌نگی ئه‌مریكا دژ به عێراق ده‌گرێت و ده‌ڵێ: ئه‌و جه‌نگه به‌شێكه له شه‌ڕی نوێ خاچ په‌رستان دژی ئیسلام.

هه‌روه‌ها وته‌بێژی ناوشریته‌كه بانگه‌شه‌ی جیهاد ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی حوكمێكی ئیسلامی له عێراق و ئه‌فغانستان و هه‌روه‌ها له ئیسرائیلدا دێته كایه‌وه. له هه‌مانكاتدا دوێنێ به‌رپرسیارانی مخابراتی ئه‌مریكایی گووتیان ئه‌و شریته‌ ده‌نگیه‌ی ڕۆژی هه‌ینی كه له‌لایه‌ن ده‌زگای په‌خشی ئه‌لجه‌زیره‌وه بڵاو كرایه‌وه زۆر پێ ده‌چێت كه وته بێژی ناو شریته ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واری خۆی بوبێت.

XS
SM
MD
LG