گه‌وره‌ترین پارتی سیاسی شیعه ئاینزاكانی عێراق ده‌ڵێن لایه‌نگرانی سه‌دام حسین یه‌كێك له كاربه‌ده‌سته‌كانی پارتیه‌كه‌یان كوشتووه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له عێراقدا ڕایگه‌یاند موهه‌نه‌د ئه‌لحه‌كیم ڕۆژی چوار شه‌ممه له نزیك ماڵه‌كه‌وه‌ی له به‌غدا ته‌قه‌ی لێ كراوه و كوژراوه.
ڕێبه‌ری پارتیه‌كه ڕایگه‌یاندوه كه به‌ڕێز ئه‌لحه‌كیم هه‌ره‌شه‌ێ كوشتنی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ڕژێمی له كار خراوی سه‌دامه‌وه لێ كرابوو. وه تا ئێستا نزیكه‌ی 70 ئه‌ندامی پارتیه‌كه له سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان كوژراون.
له‌لایه‌كی تره‌وه سوپای ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له ئاكامی هێرشێكی نوێ له ناوه‌ڕاستی به‌غدا گیانی له ده‌ست دا.