Accessibility links

دادگایی كردنی سه‌دام حسێن - 2003-12-18


له‌ ناوه‌ندی وه یاخود سه‌نته‌ری به‌غدا، كۆمه‌ڵێكی زۆر له ناڕه‌زای ده‌ربڕان له خوپشاندانێكی ئه‌م دواییه‌دا داوای له سیداره‌دانی سه‌دام حوسێنیان كردوه. چه‌ندین له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وای عێراق داوای دادگایێكی به په‌له‌یان كردووه، كه له چه‌ندین هه‌فته‌دا ده‌ست پێ بكات. زۆر له هاووڵاتیانی ساده داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سزای مه‌رگ ده‌كه‌ن كه پاش رووخانی سه‌دام ڕاگیرابوو. ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وای عێراق، ده‌نگی داوه له دامه‌زراندنی دادگایێكی تایبه‌تی بۆ دادگاه كردنی ئه‌ندامانی ڕژێمی پێشین له تاوانیان دژ به مڕۆڤایه‌تی. هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان ڕاگه‌یاندووه كه زیندانیه‌كان ئه‌داته ده‌ستی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وای بۆ دادگاه كردنیان، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی هاوپه‌یمانان له پرسیاری ئاخو سه‌دام ده‌درێته ده‌ستی سیسته‌می دادگای عێراق راده‌كه‌ن. ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وا به روونی چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌كات، خودی عێراقیه‌كان هه‌ڵی ئه‌وه‌یان بوی بڕه‌خسێت له دادگاه كردنی ڕێبه‌ری پێشینیان.

بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.

XS
SM
MD
LG