نوێنه‌ری تایبه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا James Baker ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ئیتاڵیایه و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر گه‌شته‌كه‌ی به‌ناو ئه‌وروپادا به‌و ئامانجه‌ی پشتگیری ووڵاتانی ئه‌وروپی كۆبكاته‌وه به مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی قه‌رزی ملیارها دۆلاری عێراق. به‌ڕێز Baker پلانی داناوه بۆ وتوێژكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا سلڤیۆ بێرلۆسكۆنی پاش ڕۆژێك له ده‌ستكه‌وتنی پشتگیری فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی قه‌رزی عێراق.
سه‌ركرده‌كانی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌دا به‌جیا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز Baker دا كۆبوونه‌وه‌و هه‌ردوولا كۆك بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان قه‌رزه‌كانی عێراق له نێو ووڵاتانی یانه‌ی پاریس دا كه‌م بكرێته‌وه.
19 ووڵاتانی سه‌ر به یانه‌ی پاریسیش بڕیار ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند له‌و 40 ملیار دۆلار قه‌رزه‌ی عێراق خۆش ده‌بن. ئه‌وه‌ی جێ باسه، عێراق بڕی 80 ملیار دۆلار قه‌رزی ووڵاتانی تر و بانكی تایبه‌تی تری لایه.